ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دی نه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له ئاست ده‌ركردنی ٢٥ كه‌س له هاوكارانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌ركردنی كرێكارانی خۆجێیی له حاڵێكدا ڕوو ده‌دات كه كرێكارانی زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ئێران، له‌م شیركه‌ته‌دا خه‌ریكی كارن. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازی له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكارانیان بۆسه‌ر كار بوون.