سه‌دان هه‌زار كه‌س له دژبه‌رانی كودتای میانمار، رۆژی هه‌ینی ٢٤ی رێبه‌ندان، له شاره جوراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان به‌رێوه‌برد.
به پێی راپۆرتی مافی مروڤی نه‌ته‌وه یهكگڕتووهكان، به دوای كودتای نیزامییه‌كان له رۆژی ١٣ی رێبه‌ندانه‌وه تا ئێستا، پتر له ٣٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی، گه‌وره‌ترین ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بووه له‌و كاته‌وه كه ئه‌م كودتایه روویداوه. به پێی راپۆرته‌كان، له خۆپیشاندانه‌كانی شاری “مالوامینه”، له باشوری میانمار، سێ كه‌س له خۆپیشانده‌ران، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بریندار بوون. راپۆرتی هه‌واڵنێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له میانمار، رایگه‌یاند: وێنه‌كان و ویدیۆكان، ده‌ری ده‌خه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان، فیشه‌كی جه‌نگییان بۆ سه‌ركووتی خۆپیشانده‌ران به كار هێناوه.