ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولله‌یه‌كی هاوه‌ن له ئاوایی ئاغوجان له ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٥ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، ئه‌م گولله‌یه له كاتێك دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك منداڵ بۆ كڕینی كه‌ره‌سته‌ی یاری له دهوروویی ئۆتۆمبیلێك كۆببوونه‌وه. به پێی زانیارییه‌كانی نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌ر ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی كه له ئه‌فغانستان ده‌بنه قوربانی، ٤ كه‌سیان منداڵن. به پێی تازه‌ترین ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه، ته‌نیا له ماوه‌ی ٩ مانگی ساڵی ٢٠٢٠دا، پتر له ٢ هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٣١ له‌سه‌دی ئه‌م ئاماره له منداڵان پێكهاتوون. كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له ئه‌فغانستانیش له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به ته‌ڵه‌فاتی كه‌سانی مه‌ده‌نی ڕایگه‌یاند كه له له ماوه‌ی ٦ مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٢٥ منداڵ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٠٥ منداڵیش بریندار بوون.