ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند، له حه‌ساری ئه‌م شاره‌دارییه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست پلۆمبهكانی شاره‌داری ڕاگه‌یاندووه كه بووه‌ته هۆی بێكار بوونیان. هه‌روه‌ها ده‌شلێن: له حاڵێكدا بێكاركراون كه شاره‌داریی حه‌قده‌ستی ٥ تا ٦ مانگی ئه‌وانی په‌رداخت نه‌كردووه و ئێستاش شاره‌داری پێشووش وڵامده‌ره‌وه‌ی موتاڵباته‌كانیان نییه.