کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌ندئاوی كانی سێوی نه‌غه‌ده‌

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌ندئاوی كانی سێوی نه‌غه‌ده‌

كرێكارانی به‌ندئاوی كانی سێو، له‌ ئاوایی بیگم قه‌ڵای سه‌ربه‌ شارستانی نه‌غه‌ده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان نیسبه‌ت به‌ خواسته‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌ و شایانی باسه‌ كرێكارانی ئه‌م به‌ندئاوه‌ پشتریش له‌ مانگی جۆزه‌رداندا ده‌ستیان دابووه‌ و مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.