لەسنورى ناحییەى “شرا”ى سەر بە عەفرین شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزه‌كانی توركییه و یەپەگە روویدا و بەهۆیەوە شەڕڤانێک گیانى لەدەستدا و چەند سەربازێکى توركییه‌ش کوژران و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، توركییه بۆردومانى سنوورى ناحییەى شراى کردووە و دواتر هێرشى چڕی کردووەته سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه و بەو هۆیه‌وه پێکدادان لەنێوان ئه‌ڕته‌شی توركییه و شەڕڤانان روویداوە کە تا بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەردەوام بووە. شایانی باسه، هێزه‌كانی یه‌په‌گه دواتر هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکى سەربازى توركییه لە سنوورى ناحییەى شرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازى توركییه کوژران و برینداربوون.