کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی خۆڕه‌م ئاباد

كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ دووی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٥٠ كه‌س ده‌بێ و له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی شیركه‌تێكی په‌یمانكاری له‌ شاره‌داریی خۆڕه‌م ئاباد كار ده‌كه‌ن، هه‌شت مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌   هه‌موو مانگێك له‌ بابه‌ت حه‌قی بیمه‌ ٧ له‌سه‌د له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-