ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی وه‌زاره‌تی بێهداشتی خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و بارودۆخی دامه‌زرانیان بوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ١٢٠ كه‌س له كارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی زانكۆی علووم پزیشكی جۆندی شاپووری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له شیركه‌تییه‌ه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و دابین نه‌كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌دوای ٦ ساڵ كار له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌رمانی هه‌روا به كه‌مترین حقووق و به شێوه‌ی شیركه‌تی كار ده‌كه‌ن.