ژماره‌یه‌ك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی یه‌زد، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداختی مۆتاڵباته‌كانیان بوون.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به كێشه‌وگرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات ده‌ڵێن: له ئێستادا ٨٠٠ كه‌س له مۆعه‌لیمانی یه‌زد كه به شێوه‌ی خه‌رید خه‌ده‌مات كار ده‌كه‌ن، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و پێڕاگه‌یشتن یه خواسته‌كانیانن. ده‌شڵێن: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بیمه نه‌كراون و به كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ست و زۆرترین سه‌عات كاری نیسبه‌ت به باقی هاوكاره‌كانیان، درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.