ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سپیداری ئه‌هواز و مه‌شهه‌د به شێوه‌ی نه‌هێنی ئێعدام كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانی سپیداری ئه‌هواز به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. شایانی باسه، ناوی یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه كه “جه‌عفه‌ر زابی” ڕاگه‌یه‌ندراوه له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوای نزیكه‌ی ١٠ ساڵ له ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵی ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی له ناوه‌كانی “حه‌مید ڕاست بالا، كه‌بیر سه‌عاده‌ت جه‌هانی و محه‌ممه‌دعه‌لی ئارایش” له هه‌مان ڕۆژدا له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ئێعدام كراون. شایانی باسه، ئه‌م سێ كه‌سه بۆ ماوه‌ی ١٠ تا ١٢ ڕۆژ له ژووری تاكه‌كه‌سی ئیتلاعاتی مه‌شهه‌د ڕاگیرابوون.