ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه والی وێلسوالی “غوور” ڕایگه‌یاندووه: وێستگه‌یه‌كی ڕادیۆیی له ده‌ورووبه‌ری شاری “فیروزكوه” له ناوه‌ندی وێلسوالی غوور به ناوی “ڕادیۆ ده‌نگی غوور” له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسی ئه‌م وێستگه ڕادیۆییه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕادیۆ ده‌نگی غوور ڕۆژی هه‌ینی كراوه‌ته ئامانج و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م تیرۆره‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین هه‌واڵنێر له ئه‌فغانستان كراونه‌ته ئامانج و تیرۆر كراون.