کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ئۆتۆبووسێك له‌ سوورییه‌

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر ئۆتۆبووسێك له‌ باشووری سووورییه‌، لانیكه‌م ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تی سوورییه “سانا”‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌م هێرشه‌ كاتژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ جاده‌ی “ده‌یره‌لزوور ــــ تێدمه‌ر” ڕوویداوه‌. ئه‌م ناوچه‌یه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن گرووپی ئیسلامی داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی دایه‌. هاوكات ناوه‌نده‌كانی چاودێر به‌سه‌ر مافی مرۆڤ له‌ سوورییه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پێده‌چێت ئه‌م هێرشه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌نجام درابێ. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی داعش له‌م جاده‌یه‌ مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نیان چاندووه‌ و پاش گه‌یشتنی ئه‌م ئۆتۆبووسه‌، بۆمبه‌كانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ئه‌م ئۆتۆبووسه‌، سه‌ربازانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ بوون كه‌ به‌مه‌به‌ستی ته‌عتیلات ده‌گه‌رانه‌وه‌ بۆ ماڵێ.