دادگایه‌كی توركییه حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ٩٢ كه‌س له تاوانبارانی كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌م وڵاته ده‌ركردووه.
هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تی ئاناتۆلی توركییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه بۆ ١٢ كه‌س له تاوانبارانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه له‌وانه هه‌ندێ له به‌رپرسانی به‌شه‌كانی هێزی زه‌وینی ئه‌ڕته‌ش، زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌بێی ئازادی مه‌رجدا ده‌ركراوه. ئه‌م دادگایه هه‌ندێ له فه‌رمانده‌كان و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی و ئه‌ڕته‌شی ئه‌م وڵاته به هه‌مان شێوه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كردووه. هه‌واڵنێریی ئاناتۆلی له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ناوخۆی توركییه ڕایگه‌یاندووه: ٢٩٢ هه‌زار كه‌س به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵا گوله‌ن” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ١٠٠ هه‌زار كه‌سیان چاوه‌ڕوانی كاتی دیاری كردنی دادگایی كردنه‌كه‌یانن. شایانی باسه، دادگاكانی توركییه بۆ زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تاییان ده‌ركردووه و وه‌زاره‌تی به‌رگری توركییه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه ٢٠ هه‌زار و ٨٣٣ كه‌س له ئه‌ڕته‌ش وه‌لا نراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تیش به‌دوای ئه‌م كوده‌تایه له‌كاره‌كانیان وه‌لانراون یاخود له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.