ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی دێسامبر، بوومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی ٦ و ٤ دههۆمی ڕیشتێر، چه‌ندین ناوچه‌ی له ٤٦ كیلومیتری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی زاگرێب پێته‌ختی كۆرۆواسی، له‌رزاندووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له ١٠ كیلومیتری زه‌وی بووه و به پێی ڕاپۆرته‌كان زیانێكی زۆری به شاری “پێترینجا” گه‌یاندووه. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه چه‌ندین بینای مه‌سكوونی داڕماون. زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه سرووشتییه، لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له وڵاتانی دراوسێی كۆرۆواسی له‌وانه، سێربستان، بۆسنی و هێرزهگۆئین، هه‌ستی پێكراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتی ئێسلۆوێنی كه له باكووره‌وه دراوسێی كۆرۆواسییه ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی سێشه‌ممه، وزه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی خۆی وه‌ك هه‌وڵێكی به‌رگریانه ته‌عتیل كردووه.