به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ناڕازییان به نیشانه‌ی ئێعتڕاز به هه‌زاران فوودانهیان به ڕه‌نگی سپی و سوور هه‌ڵداوه. شایانی باسه، ڕه‌نگی سپی و سوور هێمای ئۆپۆزسیۆنی بێلارووسه و ئه‌م بادبادهكانه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ڵدراوه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بێلارووس له مانگی ئووت و له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته، بووه‌ته گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری به دژی ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه. ناڕازییان لۆكاشێنكۆ به ئه‌نجام دانی ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراون. پێویسته بوترێ كه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئێعتڕازانه له بێلارووس هه‌تا ئێستا، زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.