کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خنكانی ٢٠ په‌ناخواز له‌ ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه‌

غرق شدن بیست مهاجر در آبهای مدیترانه

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، به‌دوای ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌می په‌ناوخوازان له‌ لێوار ئاوه‌كانی تونێس، لانیكه‌م ٢٠ په‌ناخوازی ئه‌فریقایی گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م په‌ناخوازانه‌ به‌نیازبوون كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئاوی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌نه‌ ئۆرووپا. به‌ پێی لێدوانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری تونێس، ئه‌م به‌له‌مه‌ هه‌ڵگری ٥٠ كه‌س بووه‌ كه‌ هێزه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌نیا توانیویانه‌ گیانی پێنج كه‌سیان ڕزگار بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چاره‌نووسی ٢٠ په‌ناخوازه‌كه‌ی دیكه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. هاوكات ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌نه‌ وڵاتانی ئۆرووپایی و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س.