دادگایەکی شاری ئێستامبۆل ڕۆژی چوارشەممە بە تاوانی “بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی نهێنی بۆ سیخوڕی” و ” هاوکاری بەئەنقەستی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە بێ ئەندامێتی”، سزای ٢٧ ساڵ و نێو زیندانی بە سەر ڕۆژنامهنووس “جان دوندار” سەپاند.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “جان دوندار” سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی جمهوریەت بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکیەوە لە ساڵی ٢٠١٥، بڕیاری دادگایی کردنی درا. ڕاپۆرتەکەی ناوبراو دەزگای زانیاریی توركییهی بە ناردنی چەک بە شێوەی نایاسایی بۆ سوورییه تۆمەتبار دهکرد. ئهمه لهكاتێكدایه كه “جان دوندار” لە ساڵی ٢٠١٦ چووه وڵاتی ئاڵمان و دادگاییکردنەکەی ناوبراو بە غیابی بەڕێوەچوو. شایانی باسه، دهوڵهتی ئانكارا ڕاگهیاندووه: “جان دوندار” تۆمەتبارە بە یارمەتیدانی بزووتنهوهی “فەتحوڵا گولەن”، له ساڵی ٢٠١٦ و دارایی و سەرمایەکانی دوندار لە تورکییه لەلایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوه.