به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار له ناوه‌ندی شاری ئیره‌وان پێته‌ختی ئه‌رمه‌نستان، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان كه له مه‌یدانی كۆماری ئیره‌وان و له به‌رامبه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه، به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “پاشینیانی خائێن”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه له ئیره‌وان، زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران له ئێعتڕاز به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته، به‌شداریان له‌م مانگرتنه كردبوو. شایانی باسه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به‌هۆی گوشاری گرووپه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت و به‌دوای شكستی ئه‌رمه‌نستان و واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌س له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، هاتووه‌ته ئاراوه.