کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی دانه‌وێڵه‌ له‌ ئاڕژانتین

اعتراض کارگران روغن کشی آرژانتین

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی دانه‌وێڵه‌ له‌ ئاڕژانتین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست ڕاگیرانی وتووێژه‌كان له‌ نێوان نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ مۆتاڵباته‌كانیان ناڕازیین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، وڵاتی ئاڕژانتین یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی دانه‌وێڵه‌ له‌ جیهانه‌ و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌. شایانی باسه‌، كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی ئاڕژانتین له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م كه‌رته‌ به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌ و كرێكارانی ناڕازیی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌ته‌كان، خوازیاری بردنه‌سه‌رێی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانن.