نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی بێلارووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنێكه‌وه، باسی له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ٤٢ كه‌س له ناڕازییان له شاری مینسك و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له شاره‌كانی دیكه‌ی بێلارووس له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی دژه شۆڕش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له‌سه‌ر زاری ڕۆژنامه‌نووسانی بێلارووس ڕایگه‌یاندووه: كه له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ر كراواندا دوو ڕۆژنامه‌نووس هه‌ن. شایانی باسه، له‌كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له بێلارووس له مانگی ئوتی ئه‌مساڵ، هه‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی بێلارووس گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٢٧ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.