به پێی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی فه‌رمانداریی پارێزگای غازیان تپ له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه ئاگر له به‌شی چاودێری تایبه‌ت به نه‌خۆشانی كۆرۆنا، ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دان ڕوویداوه و جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ٩ كه‌س، ١١ كه‌سی دیكه‌ش كه له‌م به‌شه به‌سته‌ری كرابوون برینداربوون. شایانی باسه، وڵاتی توركییه له ئێستادا به‌هۆی تۆمار كردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری گیرۆده بووانی كۆرۆنا، له پله‌ی شه‌شه‌می جیهان دایه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٩٨٢ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته به ویرووسی كۆرۆنا تووش بوون و زیاتر له ١٧ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ست داوه.