لایه‌نگرانی مافی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه بۆ ژنان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی “سنا”ی ئاڕژانتین له شاری بۆینێس ئایرێس پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌جلیسی “سنا”ی ئاڕژانتین له ڕۆژی ٢٩ی دێسامبره‌وه تاوتوێی ڕه‌شنوسی یاسایه‌ك ده‌كات كه به هۆیه‌وه، له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌م وڵاته ڕێگه پێدراو ده‌بێت. پێشتریش له ڕێكه‌وتی ١١ی دێسامبر، مه‌جلسی نوێنه‌رانی ئاڕژانتین ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م یاسایه ده‌ربڕی بوو. به پێی ئه‌م یاسایه، ده‌بێ سه‌رجه‌م ئیمكاناتی پێویست به شێوه‌ی خۆڕایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نیازن كۆرپه‌ڵه‌كه‌یان له‌ناو به‌رن، دابین بكرێت. شایانی باسه، به پێی ده‌ستووری ئاڕژانتین، له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له كاتێكدا ڕێگه پێداروه كه ئه‌و منداڵه له‌ئاكامی ده‌ستدرێژی سێكسی یاخود كه‌وتنه‌وه مه‌ترسی ته‌ندرووستی دایكی منداڵه‌كه بووبێت.