وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه: كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له وێلسوالی “گیلان غه‌زنی”، لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژی هه‌ینی و له‌ڕێگه‌ی بۆمبڕێژكردنی مۆتۆرسیكلێتێك له‌ناو ماڵێك ئه‌نجام دراوه،كاتێك كه به‌ده‌یان منداڵ به‌ده‌وری ئه‌م مۆتۆره كۆببوونه‌وه. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی، زۆربه‌ی قوربانییانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، منداڵان بوون. وته‌بێژی والی غه‌زنی ڕایگه‌یاندووه: ١١ كه‌س له قوربانییان منداڵ بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. شایانی باسه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش له ویلایه‌تی غه‌زنی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدابوو و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار ببوون.