ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاری كه‌ربه‌لا له عێراق، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، له‌دژی تیرۆر كردنی “سه‌لاح ئه‌لعراقی” چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیی له شاری به‌غدا، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له مه‌یدانی “ئه‌لته‌ربییه” له ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌وه تا پردی “ئه‌لزه‌ربییه” ڕێپێوانیان كردووه. خۆپیشانده‌ران له‌ئاست وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی ئه‌م تیرۆره ناڕازیین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له شاری به‌غدا ده‌سترێژیان كرده سه‌ر “سه‌لاح ئه‌لعراق”ی و ناوبراویان تیرۆر كرد.