زانکۆی “جۆنز هۆپکینز”ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٣ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوه و زیاتر لە ٢٥٠ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆناش لەم وڵاته تۆمارکراوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ٣ هه‌زار و ٧٨٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ویرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و ئەمەش سێیەمین جارە لەم هەفتەیەدا، ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ڕۆژێکدا لە ئەمریکا ٣ هه‌زار كه‌س تێدەپەڕێنێت. شایانی باسه، ماوەی دوو هەفتە دەبێت حاڵەتەکانی توشبوون لە ئەمریکا تا دێت زیاتر دەبێت و هەروەها ژمارەی ئەوانەی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن ڕووی لە بەرزبوونەوە دایە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا، لە ئێستادا ١١٣ هەزار تووشبوی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئه‌م وڵاته به‌سته‌ری كراون.