هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری كامیاران، رۆژی چوارشەممە ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتیی دیکەیان له‌مشاره به ناوه‌كانی “ئه‌مجه‌د سه‌یفی و ڕه‌فیق كاكی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم دوو هاووڵاتیە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی ڕابردوو چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی “بیهزاد کەمانگەر، ئارمان قەیتاسی، بورهان کەمانگەر و سیروان مورادی” لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دەستبەسەر کران.