ڕۆژی چوارشهممه ١٦ی مانگی گهلاوێژ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری قورس لە نێوان هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی بەخشی شاهۆی “ڕوانسەر” و شاری “نەوسوود”ی پاوە هاتە ئاراوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ئەندامێکی سپای پاسداران کوژراوە و ئەندامێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووه. شایانی باسه هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژی ڕابردووە بەرزاییەکانی بەخشی شاهۆیان گەمارۆ دابوو. هاوکات، شەڕێکی دیكه لە نێوان شارەکانی نەوسوود و پاوە و لە نزیک پایگای “ملەندوو” هاتووەتە ئاراوە بهڵام هەتا كاتی ئاماده كردنی ئهم ههواڵه هیچ زانیارییەک لە سەر زیانی گیانی ئەو شەڕە لە بەر دەستدا نییە.