به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شارەداریی ناحییەی “سەنگەسەر” لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه زیاتر لە دوو مانگە حه‌قده‌ستییان وەرنەگرتووە و هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. شایانی باسه، كرێكارانی شاره‌داری بەشێوەی گرێبەست لە شارەکانی هەرێمدا کاردەکەن و بە بەردەوامی حه‌قده‌سته‌كانیان دوادەکەوێت و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ٢٥ له سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان کەمکراوەتەوە.