تاقمی ئیسلامیی بوكۆحه‌رام له نیجێرییه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه به سه‌دان خوێندكاری كوڕی له یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی باكووری ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته ڕفاندووه.
“ئه‌بووبه‌كر شكائۆ” ڕێبه‌ری ئه‌م تاقمه له په‌یامێكی چوار ده‌قیقه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌وه‌یكه بارهێنانی خوێندكاران به شێوازی وڵاتانی ڕۆژئاوایی به پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه، بوكۆحه‌رام هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی شه‌وانه‌ڕۆژ له شاری “كانكارا” و ئه‌و شته‌ی كه له ناوچه‌ی “كاتسینا” ڕوویدا، بانگه‌واز بوو بۆ ئیسلام و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دژ به ئایینی ئیسلام. هاوكات فه‌رمانداری ئه‌یاله‌تی كاتسینا ڕایگه‌یاندووه: چاره‌نووسی ٣٣٣ خوێنكاری رفێندارو له لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه هه‌روا نادیاره.