ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا بەشێوەی فەرمی بههۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیستمی ئێس ٤٠٠ له ڕووسییه، سزای بەسەر توركییه سەپاند.
به پێی ڕاپۆرتهكان، وەزارەتی خهزێنهداری ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری توركییه و “ئیسماعیل دەمیر” سەرۆکی دامەزراوەکەدا سەپاندووه. ههروهها سێ کەسی دیکە لە ئیدارەی دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری توركییه سزا دراون. هاوكات “مایک پۆمپێئۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگهیاندووه: سزاکان قەدەغەی مامەڵەی ھەناردەی چەکی ئەمریکایی دەکەن بۆ دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری توركییه. وەزارەتی دەرەوەی توركییه ئاماژەی بەوەکردووە، کڕینی سیستمی موشەکی بەرگریی لە ڕووسیه ھەڕەشە نییە بۆ ناتۆ و دوودڵیش نین لە پەرەپێدانی سیستمی بەرگری و ئاسایش.