ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حاڵه‌تێكی نوێی ویرووسی كۆرۆنا له بریتانیا شناسایی كراوه كه ده‌وترێ كه خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌م ویرووسه‌ی ئێستا زیاتره.
وه‌زیری بێهداشتی بریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی دێسامبر وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له حه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌كانی “له‌نده‌ن، كێنت، ئێسكێس و هێرفۆردشایه‌ر” چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێی تووشبون به كۆرۆنا تۆمار كراوه، ڕایگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبون به‌م ویرووسه نوێیه شناسایی كراوه كه زۆربه‌یان له ناوچه‌كانی باشوور بوون، به‌ڵام جگه له‌مه ٦٠ ناوه‌ندی ده‌رمانی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی بریتانیا، تووشبون به‌م ویرووسه نوێیه‌یان تۆمار كردووه. پێشتریش چه‌ند حاڵه‌تێ پێشكه‌وتوویی ئه‌م ویرووسه له بریتانیا و هه‌ندێ له وڵاتانی دیكه‌ی ئۆرووپا له‌وانه، ئیسپانیا، هۆله‌ند و دانمارك تۆمار كرابوو.