ڕاپۆرته‌كان باس له‌و ده‌كه‌ن كه به ده‌یان هه‌زار كه‌شاوه‌رزی هێندی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جارێكی دیكه له نزیك شاری دێهلی نه‌و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی له‌ئاست سێ یاسای نوێ كه له‌م دواییانه‌دا په‌سه‌ند كراوه ناڕازیین و ده‌ڵێن: به پێی ئه‌م یاسایانه شیركه‌ته خسووسییه‌كان ده‌ستیان ئاواڵا‌تر ده‌بێ له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی دا. ده‌شڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی داوه سه‌ره‌ڕای یاساكانی پێوه‌ندیدار به دیاری كردنی نرخی كڕین و فرۆشتنی دانه‌وێڵه، داهاتی جووتیاران دوو به‌رابه‌ر بكات و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌شه‌مین ده‌وری وتووێژه‌كان له نێوان ده‌وڵه‌ت و یه‌كێتییه‌كانی كه‌شاوه‌رزی، هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.