کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئه‌رمه‌نستان

تداوم اعتراضات در ارمنستان

هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی نه‌یارانی ده‌وه‌ڵه‌ت بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان به‌هۆی واژۆكردنی ئاگربه‌س له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌ربایجان، خۆپیشانده‌ران ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ئیره‌وان پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

شایانی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس و دژه‌ شۆڕش به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان، په‌نایان بۆ زۆر بردووه‌ و زیاتر له‌ ٤٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “نیكۆل پاشینیان” كه‌ به‌دوای خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی خه‌ڵك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌رمه‌نستان له‌ ساڵی ٢٠١٨ هاتبووه‌ سه‌ركار، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیاز نییه‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سی به‌هۆی دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانی و سه‌قامگیری له‌ ئه‌رمه‌نستان واژۆ كردووه‌.