کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بڕینی یارانه‌ی نان و سووته‌مه‌نی له‌ لوبنان

اعتراض شهروندان لبنانی‌ به حذف یارانه نان و سوخت

خه‌ڵكی لوبنان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ بڕینی یارانه‌ی كاڵا زه‌روورییه‌كانی وه‌ك نان و سووته‌مه‌نی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان ڕێگه‌ی سه‌ر به‌ ناوه‌ندی به‌یرووت و هه‌روه‌ها شه‌قامه‌كانی شاری لێوارئاوای “ترابلۆس”یان له‌ باكووری ئه‌م وڵاته‌ به‌ستووه‌. شایانی باسه‌، ده‌وڵه‌تی كاتی “سه‌عد حه‌ریری” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌، هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت پێكبێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری لوبنان داناوه‌ و زۆرێك له‌ خه‌ڵكی لوبنان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ هه‌ژارتر ده‌بن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یارمه‌تی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراویش نه‌یتوانیوه‌ كه‌ ئابووری داڕماوی ئه‌م وڵاته‌ زیندوو كاته‌وه‌.