وڵاتانی فه‌ڕانسه، بریتانیا و ئاڵمان، له به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به دواهاته‌كانی دانانی سانترفیوژی پێشكه‌وتوو بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی په‌سه‌ند كراوی مه‌جلسی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به پێبه‌ندنه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی به ڕێككه‌وتنی هه‌سته‌یی، هوشداریان داوه.
به‌پێی ڕاپۆترهكان، ئه‌م سێ وڵاته ئۆرووپاییه ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئێران بیهه‌وێت مه‌جالێك بۆ وتووێژ بێڵێته‌وه، نابێ ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵگرێت. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه به‌رنامه‌ی ئێران بۆ دانانی سێ سانترفیوژی “ئای”، “ئاڕ ٢” و “ئێم” له دامه‌زراوه‌ی هه‌سته‌یی نه‌ته‌نز مه‌ترسیداره و به پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سته‌یی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی به‌ڵێنی دابوو كه ته‌نیا له سانترفیوژێك كه‌ڵك وه‌ربگرێت كه بازدهیی كه‌متری بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم بێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران به نیازه سانترفیوژی پێشكه‌وتوو دابمه‌زرێنێت.