کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركرانی به‌ ده‌یان هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی لوفت هانزا

اخراج دهها هزار کارگر شرکت لوفت هانزا1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “لوفت هانزا”ی ئاڵمان به‌ نیازه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته‌ كه‌م كاته‌وه‌.

شیركه‌تی “لوفت هانزا” ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كات. جێگه‌ی ئاماژه‌ی شیركه‌تی “لوفت هانزا” گه‌وره‌ترین شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی له‌ ئۆرووپایه‌ و به‌ سه‌رنج دان به‌ ده‌ركردنی به‌ربڵاوی كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته‌، به‌راورد ده‌كرێ كه‌ ژماره‌ی كارمه‌ندانه‌كانی بۆ ١١٠ هه‌زار كه‌س كه‌م بكرێته‌وه‌. ئه‌م ده‌ركرانانه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ته‌رحێكی گه‌وره‌ی ئابووری به‌ ڕێژه‌ی ١١ میلیارد دۆلار بۆ ده‌وره‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه‌.