ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، دوو كرێكار له شاره‌كانی سوومار و تارۆم تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارێكی خه‌ڵكی گیلان غه‌رب كه سه‌رقاڵی خاڵی كردنی باری چه‌ند كامیۆنێك له سنووری سوومار بوو، تووشی ڕووداو بوو و به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار له ئاوایی “سانسیز” له شارستانی تارۆم، تووشی به‌رق گرتوویی هات و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.