ڕۆژی دووشه‌ممه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یانییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان سه‌باره‌ت به واژۆكردنی “ڕێككه‌وتنی دژوار” له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌ربایجان، به سه‌دان كه‌س له شاری ئیره‌وان پێته‌ختی ئه‌رمه‌نستان، له به‌رامبه‌ر بینای ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ش له‌م بینایه‌دا گرت.
به‌پێی ڕه‌شنووسی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه، ئازه‌ربایجان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان واژۆ كراوه، لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له كاتژمێری ١٢ی شه‌و به كاتی مسكۆ ده‌چنه بواری جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئاگربه‌سه. شایانی باسه، ڕۆژی ٣٠ی گه‌ڵارێزان هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان ناوچه‌ی “ئاغدام” ڕاده‌ستی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ئه‌ڕته‌شی ڕووسییه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌م ناوچه‌یه جێگیر ده‌بێ تا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌كه به ڕێككه‌وتن بگه‌ن و ئه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتن نه‌گه‌ن، ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی ڕووسییه له‌م ناوچه‌یه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك پێنج ساڵی دیكه درێژ ده‌كرێته‌وه. به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه كۆماری ئه‌رمه‌نستان ده‌بێ تا ڕێكه‌وتی ٢٥ی گه‌ڵارێزان، شارستانی “كهلهبجهر” و تا ١١ی سه‌رماوه‌ز، شارستانی “لاچین” ڕاده‌ستی ئازه‌ربایجان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، شاری “شوشا” له كۆنتۆڵی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان ده‌مێنێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاتووچۆی هاووڵاتییانی ئه‌رمه‌نستانی له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ بۆ كۆماری ئه‌رمه‌نستان له ڕێگه‌ی تێپه‌رگه‌ی “لاچین”ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.