ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی شاخەکانی داڵاهۆ، له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگری تێبه‌ربووه و سووتاوه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دارستانەکانی “پشتی زەهاو و پیر میکائیل” لە داڵاهۆ، ئاگریان تێبه‌ربووه. بەهۆی هەڵکردنی “با” و نەبوونی کەلوپەلی پێویست، ئاگرەکە به‌خێرایی پەرەی سەند. شایانی باسه، ئاگره‌كه، لە لایەن ئەنجومەنی “سەرو سەبز”ی داڵاهۆ و بێ بەشداریی ناوەندە حکوومەتییەکان، پاش شەش کاتژمێر بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوه.