خوڵقاندنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه له نێوان كرێكاران له ڕێگه‌ی پێكهێنانی گرووپ و ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ، ڕێكخستنی خهباتكارانهش ئه‌نجام ناده‌ن، بۆ كرێكاران یه‌كجار گرینگه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه كرێكاران له‌و ڕێكخراوه سه‌ره‌تاییانه‌دا، یه‌كه‌مین ده‌رس و شێوازه‌كانی ڕێكخراو بوون و چۆنیه‌تیی ڕێكخستن فێر ده‌بن، ڕووحیه‌ی هاوكارییان به‌هێز ده‌بێت و بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ئاماده ده‌بن. ڕێكخستنی كرێكاران، له بوار و ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا، ڕووحیه‌ی هاوڕێیه‌تی له نێوان كرێكاراندا به‌هێز ده‌كات، هاوپشتیی چینایه‌تییان له به‌رامبه‌ر خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌داران پته‌وتر ده‌كات و به‌ستێنی گونجاوتر بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاریی چینایه‌تیی له‌ناو كرێكاراندا ده‌خوڵقێنێت. ڕێبه‌ڕان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، به‌تایبه‌ت له باروودۆخی ئێستادا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناش خۆی بووه‌ته نه‌هامه‌تییه‌كی دیكه، پێویسته پێكهێنانی سندووقی هاوكاریی كرێكاری و ڕێكخستنی كرێكاران له ده‌وریان، به یه‌كێك له بواره‌كانی چالاكیی خۆیان بزانن. پێویسته هه‌وڵ بدرێ كه پێكهێنانی سندووقی كرێكاری ببێته سوننه‌تێكی جێكهوتوو له ناو كرێكاراندا.
له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، باروودۆخی نائه‌منی ئابووری و كێشه‌ی ماڵی و بژێوی، به‌رده‌وام به‌رۆكی كرێكارانی گرتووه و سووك كردنی ئه‌م كێشانه ته‌نیا به خه‌باتی ڕێكخراو و ڕزگاربوونی یه‌كجاریش لێیان، ته‌نیا به نابوودیی نیزامی سه‌رمایه‌داریی و دامه‌زراندنی سۆسیالیسم دێته دی. له ئێران توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری و سه‌ركوتگه‌ریی كۆماری ئیسلامی، باروودۆخێكی دژوارتری به‌سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاندووه. كاتێك كه كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات دژبه‌م باروودۆخه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن، كێشه و گرفتی ماڵی، وه‌ك ئامرازێكی گوشار، ناچاریان ده‌كات كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن. بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانێك كه له‌و خه‌باته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، ده‌كه‌ونه باروودۆخێكی ناله‌باری ماڵییه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م كێشانه كاتێك به‌رۆكی كرێكاران ده‌گرن كه كرێكاران له‌گه‌ڵ ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌ناكاو به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و نموونه‌یه‌كی به‌رچاویشی باروودۆخی ئێستایه. له‌م ڕۆژانه‌دا كه بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی تووش بوون به كۆرۆنا به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه بێبه‌رین، پێویسته كرێكاران بارمهتیدهری یه‌كتر بن و له‌وه‌ش بانتر، یارمه‌تی گه‌یاندنی ماڵی به یه‌كتر، له ڕێگه‌ی پێكهێنانی سندووقی ماڵیی كرێكارییه‌وه، ڕێكبخه‌ن.
ئه‌م سندووقه ماڵییانه ده‌توانن به هیمه‌ت و هه‌وڵ و په‌یگیریی كرێكاران پێك بێن، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێوه ببردرێت و به‌رپرسی ئه‌م سندووقانه، به ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردرێت و گشت كرێكارانیش بتوانن تێیدا ئه‌ندام بن. ئه‌م سندووقانه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌ر و خاوه‌نكار و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان نین و پاشكه‌وتی ئه‌م سندووقانه له ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی حه‌قی ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌ندامانه‌وه دابین ده‌كرێت. ئه‌م سندووقانه به‌شێوه‌ی ئاسایی و به نۆره، به ئه‌ندامانی خۆیان وام ده‌ده‌ن و له كاتی ڕوودانی ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌ناكاوی وه‌ك نه‌خۆشیی و ڕووداوه‌كانی شوێنی كار یان ده‌ستبه‌سه‌ركران له جه‌ره‌یانی مانگرتنه‌كان، ده‌ستبه‌جێ وامی زه‌روورییان پێده‌ده‌ن. ئه‌وه‌یكه وامی زه‌رووری چ كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه و بڕی ئه‌و وامه چه‌نده‌یه و چۆن به شێوه‌ی قیستی ده‌درێته‌وه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سندووق چوونه، له ئه‌ساسنامه‌ی سندووقدا دیاری ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سه‌ندووقی كرێكاری عه‌له‌نی، پێویسته پێداویستیی ماڵیی ئه‌ندامان، له چوارچێوه‌ی ئیمكانات و یاساكانی خۆیدا دابین بكات و ئه‌ساسه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌ندام بوونی جه‌ماوه‌ری كرێكار له‌و سندووقانهشدا، هه‌ر ئه‌وه‌یه. جه‌ماوه‌ری كرێكار له ڕێگه‌ی ئه‌ندامییه‌تی له‌و سندووقانه‌دا ده‌توانن كێشه‌كانی خۆیان له ڕێگه‌ی هاوكاری و یارمه‌تی گه‌یاندن به هاوچینه‌كانیان، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. كرێكاران فێر ده‌بن كه ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی بۆیان چاره‌سه‌ر نابێ، ده‌توانن به یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی چاره‌سه‌ری بكه‌ن. پێكهێنانی ئه‌م سندووقه عهلهنییانه ده‌توانێ بێته هۆی به‌هێز بوونی ڕووحیه‌ی ڕێكخستن له‌ناو كرێكاراندا و شێوازی دیمۆكراتیكی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراو فێری كرێكاران كات و بێگومان هه‌مووی ئه‌وانه‌ش له گره‌وی چالاكیی به‌رده‌وامی كرێكارانی پێشڕو و خه‌باتكاری ئه‌و سندووقانه دایه. چالاكانی پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری پێویسته به چالاكیی خۆیان له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌و سندووقانه‌دا، ڕووحیه‌ی ڕێكخستن، هاوپشتیی چینایه‌تی و مایه دانان له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌هێز بكه‌ن. پێویسته یارمه‌تیده‌ری بابه‌تی فێركردنی كرێكاران بن، به‌جۆرێك كه كرێكاران به ئه‌ندامیه‌تیی له‌و سندووقانه‌دا، كه جۆرێكه له ڕێكخستنی ساده، فێر بن كه چۆن ده‌كرێ له دیاری كردنی سیاسه‌ت، چاره‌نووس و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوێكدا به‌شداری بكه‌ن و كاریگه‌ر بن، له‌گه‌ڵ چه‌مكی وه‌ك ئه‌ساسنامه، پهرهنسیپی ئه‌ندامیه‌تی، مافی ئه‌ندامان، دابه‌ش كردنی كار، پێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هیتر ئاشنا بن، به به‌شدار كردنی چالاكانه‌یان له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كاندا، له دیاری كردنی چاره‌نووسی ڕێكخراوه‌كه‌دا ده‌خاڵه‌تگه‌ر بن و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان بكه‌ن و خۆیشیان به‌رپرسایه‌تی بگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی ئه‌م سندووقانه، ده‌توانێ و ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ، له پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ماڵیی كرێكاران و خزمه‌ت به خه‌باتی كرێكاران و بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار، به‌گشتی، به‌كار بهێندرێن. بۆ نموونه، به بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی به‌ندكراو، به سندووقی مانگرتنی كارخانه‌ی خۆیان و باقیی كارخانه‌كانی دیكه، یارمه‌تیی ماڵی بگه‌یه‌نن.
به‌ڵام پێویسته ئاگادار بین كه ڕژیمی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ئه‌م جۆره سندووقانه‌دا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بهرهبهست ده‌خوڵقێنێ. له‌و جێگایه‌دا كه سندووقه‌كان به هیمه‌تی و هه‌وڵی كرێكاران و به‌پێچه‌وانه‌ی ئیراده و مه‌یلی ڕژیمی ئیسلامی پێكهاتوون، ڕژیم هه‌وڵ ده‌دات تا له ڕێگه‌ی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی، له چالاكیی ئه‌و سندووقانه ڕێگری بكات. كه‌وابوو له لایه‌كه‌وه، نه‌بوونی وشیاری ئه‌ندامانی ئه‌م سندووقانه له پته‌و كردنی ئامانجی پێكهێنانیان له پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌باتی چینی كرێكار و له لایه‌كی دیكه‌وه، گوشاره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی بۆسه‌ر سندووقه‌كان، كۆسپی جیدین له‌سه‌ر ڕێگای خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕ له سندووقه كرێكارییه‌كاندا. ئه‌م كۆسپ و به‌ربه‌ستانه، پێویسته به چالاكیی پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، له‌پێناو بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاری ئه‌ندامانی ئه‌م سندووقانه، له ڕێگه‌ی هه‌وڵ دان بۆ هێنانه مه‌یدانی هه‌رچی زیاتری كرێكاران بۆ ئه‌ندام بوون له‌ناو ئه‌م سندووقانه و هه‌روه‌ها جێخستنی سندووقی ماڵی وه‌ك سوننه‌تێكی پایه‌دار له‌ناو چینی كرێكاردا، چاره‌سه‌ر بكرێت. له باروودۆخی ئێستادا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگیی هێزی نێوان ڕژیمی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی كرێكار و هه‌روه‌ها به سه‌ره‌نجدان به لێهاتوویی و ئه‌زموونی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری، له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی چالاكیی عه‌له‌نی، ئه‌و پۆتانسییه‌له هه‌یه كه سندووقه‌كانی هاوپشتیی كرێكاری به‌شێوه‌ی عه‌له‌نی پێك بێن و به‌سه‌ر ڕژیم دا بسه‌پێندرێن.