به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و “دۆروود”ی سه‌ر به ئۆستانی لورستان، به ناوه‌كانی، “ڕه‌زا مه‌جیدیان” و “مینا ڕاد” له زیندانه‌كانی سه‌قز و قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو “ڕەزا مەجیدیان”، بەنکراوی سیاسی خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕاندنی دوو مانگ لە ماوەی ٤ مانگەی حوکمه‌کەی، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ مانگەی حوکمی زیندانه‌كه‌ی، خۆی بە زیندانی ناوەندیی سەقز ناساندبوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری “دۆروود”ی سەر بە ئۆستانی لوڕستان به‌ناوی “مینا ڕاد” کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی زیندانه‌كه‌ی دەستبەسەر کرابوو، بە مەرج له زیندان ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ئه‌مساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی زیندانه‌كه‌ی دەستبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین.