به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، میتینگێكی بوێرانه و پڕشور و شه‌وق بۆ پشتیوانی له كرێكارانی به‌ندكراوی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م میتینگه له “گوێزه كوێره” له كێوی ئاویار به‌ڕێوه‌چووه. ڕێوڕه‌سمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووان ده‌ستی پێكردووه و پاشان به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار بێده‌نگییه‌كه شكاوه. دواتر ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاماده كراوه، خوێندرا‌وه‌ته‌وه و له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه پێشوازیی لێكراوه. له‌درێژه‌دا چه‌ندین سروود و ئاهه‌نگی شۆرشگێرانه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ڕێوڕه‌سه‌مه‌كه وێڕای ده‌ربڕینی هاوپشتی و كۆده‌نگیی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نیی شاری سنه كۆتایی پێهاتووه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگرییان له به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌م میتینگه‌دا كردووه، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بۆ جارێكی دیكه هاوپشتیی كرێكارانی كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی نیشان دا.