سپای پاسداران بۆ دووهەمین جار، كوێستانهكانی کۆساڵانی تۆپباران کرد و بوو بەهۆی سووتانی ژینگەی ئەو ناوچەیە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئاگرتێبەردانی ژینگە و هەوارەکانی خەڵکی گوندی “ڕوار” لە كوێستانی کۆساڵان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە، خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگە، لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. شایانی باسه، ههتا كاتی داڕشتنی ئهم ههواڵه تۆپبارانکردنی كوێستانی کۆساڵان و هەواری “ژونێن”ی گوندی ڕوار ههروا بەردەوامە. ئەمە دووهەمین جارە کە سپای پاسداران لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابروودا، دەستی بە تۆپبارانکردنی كوێستانی کۆساڵان کردووە”.