كرێكارانی شاره‌درایی سووسنگهرد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی پڕوپووچی به‌رپرسان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری له بواری خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی شاری، وه‌ڵامێكی ئۆتۆیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه به‌نیازن، تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان به‌رده‌وام بن له كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.