به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی بە ناوی “خالید سووری”، خەڵکی گوندی “چۆڕ و نەنە”ی سه‌ربه شاری مەریوان كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به مه‌به‌ستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوه و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پاش بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕایگەیاندووە کە “خالید سووری” بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە. شایانی باسه، هێزەكانی ڕژیم هەتا ئێستا، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە یان ڕانەگەیاندووە.