به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی بۆكان، سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و بیمه‌كانیشیان ناوه‌ناوه په‌رداخت ده‌كرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی خزمه‌گوزاریی شاریی بۆكان ڕایانگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. هاوكات له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، مانگانه ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن له حقووقی هه‌ندێك له كرێكارانی شاره‌داری كه‌م كراوه‌ته‌وه. ڕاشیانگه‌یاندووه كه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بوون.