ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتییەکی خەڵکی ئه‌مشاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی گوازتوویانه‌ته‌وه بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عەلی عەرەب” ٥٥ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی شاری بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئه‌مشاره‌وه بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە. هەر لەم پێوەندەدا، هاووڵاتییەکی دیكه بە ناوی “جەعفەر پەکەند”، ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پووشپەر، به هه‌مان تۆمه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لە مافی “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی” بێبەری بووە.