به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی ئاوایی ته‌نگیسه‌ر له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه به بێ هیچ هۆكارێك ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له ئاوایی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌ڕۆ ته‌قه‌یان له هاووڵاتییه‌كی ئه‌م ئاواییه به ناوی “واحید دوستی” كردووه و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ست داوه. ناوبراو ساڵی ١٣٩٠ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو. شایانی باسه، دواتر له لایه‌ن دادگاوه حوكمی یه‌كساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌پێنرابوو.