به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانەی ڕابردوودا، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی “رەشید کرمانج”، بە تۆمەتی “چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەڕەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئه‌م هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نیە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری پیرانشار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆیان بە ناوی “سلێمان ریزە” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه تۆمه‌تی ناوبراو “هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ڕاگه‌یه‌ندراوه.