
كۆمه‌ڵێك له په‌رستارانی گیلان له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وره‌ی ٨٩ ڕۆژه‌ی كاره‌كه‌یان و له سه‌روبه‌ندی بێكار كردنیاندا، بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، له زانكۆی علوومی پزیشكیی گیلان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، به‌هۆی كه‌مبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری هێزی په‌رستار له نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان، زانكۆی علووم پزیشكیی گیلان ده‌ستی داوه‌ته بانگهێشتی دامه‌زراندنی په‌رستاران بۆ ماوه‌ی ٨٩ ڕۆژ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه “له‌سه‌ر ئه‌م بانگهێشته، ٢٤١ كه‌س له په‌رستارانی بێكار له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ژێرده‌ستی ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیان كردووه به‌كار و هه‌روه‌ها ٢٩٥ كه‌س له په‌رستاران له‌گه‌ڵ دووباره كرانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی په‌رستاران، له‌گه‌ڵ ئه‌م زانكۆیه هاوكاریی پێویستیان ئه‌نجام داوه.” هه‌روه‌ها له درێژه‌دا وتیشی كه “نه ته‌نیا به پێی مادده‌ی ٧ په‌رستاران نابێ به‌م شێوه‌یه قهرادادیان له‌گه‌ڵ ببه‌سترێت، به‌ڵكوو به هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێ وه‌ك هێزی ٨٩ ڕۆژه دابمه‌زرێن”.
